جيهان

ژاپۆن: "پلانمان نییە ھێزی بەرگریی ڕەوانەی گەرووی ھورمز بکەین"

وەزیری بەرگریی ژاپۆن، شینجیرۆ کۆیزومی ڕایگەیاند کە پلانیان نییە، ھێزی بەرگریی ڕەوانەی گەرووی ھورمز بکەن.

Ecem Şahinli Ögüç, Muhammed Kılıç  | 16.03.2026 - نوێکردنەوە : 16.03.2026
ژاپۆن: "پلانمان نییە ھێزی بەرگریی ڕەوانەی گەرووی ھورمز بکەین"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری بەرگریی ژاپۆن، شینجیرۆ کۆیزومی ڕایگەیاند کە پلانیان نییە، ھێزی بەرگریی ڕەوانەی گەرووی ھورمز بکەن.

ئاژانسی ھەواڵیی ژاپۆن " Kyodo" بڵاویکردەوە کە شینجیرۆ کۆیزومی ئاماژەی بەوەشداوە کە لەئێستادا پلانیان نییە، ھێزی بەرگریی ڕەوانەی گەرووی ھورمز بکەن.

هاوكات سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، سانای تاکایچی لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە کە ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دەکەن کە پێویستە بگیرێنەبەر لەپێناو سەلامەیەتی و پاراستنی بۆ کەشتییەکانی ژاپۆن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

ھەروەھا سانای تاکایچی لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا ژاپۆن لەسەر داوای ئەمریکا کەشتی جەنگی ڕەوانەی ناوچەکە دەکات، ئەوە ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا ئەمریکا ھیچ داوایەکی فەرمی لەوبارەیەوە ئاراستەی ژاپۆن نەکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın