
قاهیرە
ئیداره‌ی نوێی میسڕ سیسته‌می نوێی ئاسانكاری وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌كان بۆ هاوڵاتیانی توركیاپوچه‌ڵ كرده‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی باڵوێزی توركیا له قاهیره , ئیداره‌ی نوێی میسڕ سیسته‌می وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی سه‌رسنوری بۆ هاوڵاتیانی توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه هاوڵاتیانی زیاتر له 50 وڵات ڤیزه‌یان پێده‌درێت.
به‌و هۆیه‌وه چه‌ندان هاوڵاتی تورك كه له توركیا و چه‌ند ووڵاتێكی تره‌وه سه‌ردانی میسریان ده‌كرد رێگه‌یان پێنه‌دراوه بچنه نێو فڕۆكه‌كانه‌وه به بیانووی نه‌بوونی ڤیزه‌ی میسڕ له سه‌ر پاسپۆڕته‌كانیان .
پیشتریش میسڕ به شێوه‌یه‌كی تاك لایه‌نه ڤیزه‌ی سه‌رسنوری بۆ هاوڵاتیانی سوریا و فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن هه‌ڵوه‌شاندبۆوه.
ڕوونكردنه‌وه‌ی باڵیۆز له‌باره‌ی ڤیزه‌وه :
باڵوێزی توركیا له قاهیره له ڕوونكردنه‌یه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرا كرد كه ئیداره‌ی میسڕ له 26 ی ته‌مووزه وه پێدانی ڤیزه‌ی بۆ هاوڵاتیانی توركیا كه ته‌مه‌نیان 20-45 ساڵه, له شاره‌كانی ئیسكه‌نده‌ریه‌و غه‌رده‌قه و شه‌ره‌مشێخ ه‌وه وه‌ستاندووه .
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوی كردۆته‌وه , په‌یجی ره‌سمی باڵوێز ئاشكرای كردووه , ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه بۆ ئاسانكاری وه‌رگرتنی ڤیزه بۆ هاوڵاتیانی توركیا له میسڕ په‌یڕه‌و ده‌كرا وه‌ستێنراوه‌و نوسیویشێتی له 26 ی ته‌مووزه وه پێدانی ڤیزه بۆ هاوڵاتیانی توركیا كه ته‌مه‌نیان 20-45 ساڵه, له شاره‌كانی ئیسكه‌نده‌ریه‌و غه‌رده‌قه و شه‌ره‌مشێخ ه‌وه وه‌ستاندووه . به‌ڵام سیسته‌می پێدانی ڤیزه له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره به‌رده‌وامه.
هاوكات وه‌ستاندنی ئه‌م سیسته‌مه به شێوه‌یه‌كی تاك لایه‌نانه له‌لایه‌ن میسڕه‌و بووه هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ندان هاوڵاتی تورك كه له توركیا و چه‌ند ووڵاتێكی تره‌وه خوازیاری ئه‌نجامدانی گه‌شت بوون بۆ میسڕ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی میسڕه‌وه, هاوكات هاوڵاتیه‌ك به‌ناو یوسف ه‌وه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌دۆڵ ڕایگه‌یاند كه له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به بیانوونی نه‌بوونی ڤیزه‌ی میسڕ رێگه‌ی پێنه‌دراوه بچێته ناو فڕۆكه‌وه. یوسف له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد كه چه‌ندین كه‌سی تریش كه خوازیاری گه‌شت بوون بۆ میسڕ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كه بچێته ناو فڕۆكه‌كانیان , ئه‌ویش به بیانووی نه بوونی ڤیزه له كاتێكدا له پێشتردا به بێ وه‌رگرتنی ڤیزه سه‌ردانی میسڕیان كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سیسته‌می پێدانی ڤیزه بۆ هاوڵاتیانی تورك هیچ گۆرانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه . به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كه ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵ له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه ئاشكرا كراوه كه به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ به زیندوو ڕاگرتنی كه‌رتی گه‌شتیاری له میسڕ ڤیزه به‌و قافڵانه ی توركیا ده‌درێت كه خوازیاری گه‌شتن له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه بۆ میسڕ به‌ڵام هاوڵاتیانی تورك كه به شێوه‌ی فه‌رد سه‌ردانی میسر ده‌كه‌ن ناچارن ڤیزه وه‌ربگرن له قونسوڵه جیاوازه‌كانی میسڕه‌وه‌له ووڵاتان.