جيهان

لە تایوان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت

- لەو هەڵبژاردنانەدا سەرۆکی شارەوانی ١٦ ویلایەت و شەش گەورەشار و ئەندامانی ئەنجوومەنی خۆجێیی و بەڕێوەبەرانی ئاستی خوارەوە هەڵدەبژێردرێن و، هەمواری دەستوور دەخرێتە گشتپرسیەوە کە پێشنیاری کەمکردنەوەی تەمەنی دەنگدەر لە ٢٠ ساڵەوە بۆ ١٨ ساڵ دەکات.

Emre Aytekin  | 26.11.2022 - نوێکردنەوە : 26.11.2022
لە تایوان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت

Beijing

پەکین - AA

لە تایوان کە ناکۆکی هەیە لەگەڵ چین لەبارەی سەروەریی، هەڵبژاردنی شارەوانی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تایوان، کاتەکانی بەیانی کارەکانی دەنگدان لە ١٧ هەزار و ٦٤٩ ناوەندی دوورگەکە دەستی پێکردووە.

لەو هەڵبژاردنانەدا سەرۆکی شارەوانی ١٦ ویلایەت و شەش گەورەشار و ئەندامانی ئەنجوومەنی خۆجێیی و بەڕێوەبەرانی ئاستی خوارەوە هەڵدەبژێردرێن و، هەمواری دەستوور دەخرێتە گشتپرسیەوە کە پێشنیاری کەمکردنەوەی تەمەنی دەنگدەر لە ٢٠ ساڵەوە بۆ ١٨ ساڵ دەکات.

دوورگەکە کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٢٣،٥ ملیۆن کەسە، ژمارەی دەنگدەر لە سەدا ٨٢ دانیشتوانەکەی پێکدەهێنێت.

ئەو کەسانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە زۆرەملێ کەرەنتین کراون، بەهۆی مەترسی تەندروستییەوە ناتوانن دەنگ بدەن. لە کاتێکدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن پێشبینی دەکات نزیکەی ٦٥ هەزار کەس بەو هۆیەوە دەنگ نەدەن، سزای دوو ملیۆن دۆلاری نوێی تایوان (٦٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی) بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە کەرەنتین بشکێنن و بچن دەنگ بدەن.

لە میانی کەمپینی ئەم هەڵبژاردنانەدا کە لە ژێر سێبەری گرژییەکان لەگەڵ چین بەڕێوەدەچن، زیاتر باس لە کێشە ناوخۆییەکان و بەڵێنە سیاسییەکان کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın