کۆڤید- ١٩

کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر داوای پابەندبوون بە رێنماییەکان دەکات

کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ستیڤ فەیگن سوپاسی کارمەندانی تەندروستیی، هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەوانە دەکات کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کورستان.

Sarmand Hameed  | 05.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر داوای پابەندبوون بە رێنماییەکان دەکات

Arbil

هەولێر - AA

کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ستیڤ فەیگن سوپاسی کارمەندانی تەندروستیی، هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەوانە دەکات کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کورستان.

سیڤ فەیگن لە پۆستێکدا کە بە زمانەکانی کوردی(شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی و ئینگلیزی لە پەیجی تایبەتی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، وێڕای دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کردووە کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

سیڤ فەیگن نووسیوویەتی: "سوپاسی کارمەندە تەندروستییەکان وتیمەکانی ئاسایش وخۆبەخشەکان و رێکخراوەکان دەکەین کە کاردەکەن بۆ بەرەنگابوونەوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان".

کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر داوای پابەندبوون و مانەوەی لە ماڵ کردووە و رایگەیاندووە "لە ماڵ بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن، پێکەوە ئەم پەتایە تێدەپەرێنین".

سیڤ فەیگن لە کۆتایی پۆستەکەیدا لەگەڵ دانانی هاش تاگ بۆ چەند وشەیەک بە زمانی ئینگلیزی، هاشت تاکی بۆ (لەماڵ_بمێننەوە) بە زمانی کوردی داناوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın