عێراق, کۆڤید- ١٩

کۆرۆنا.. هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەم لە عێراق

- وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق ھۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد کە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

Zana Natık Kerem  | 25.10.2021 - نوێکردنەوە : 26.10.2021
کۆرۆنا.. هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەم لە عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق ھۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد کە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە رێگای لیژنەکان و شارەزایانی بواری تەندروستییەوە، چاودێری رەوشی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھان دەکەن و ھاتووە "لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ژمارەیەک وڵات زیادی کردووە بە تایبەتیش لە بەریتانیا و رووسیا".

لە راگەیەندراوەکەدا ھۆشداری دراوە لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاتووە "ئەگەری هەیە لە ئەنجامی پابەندنەبوونی ھاووڵاتییان بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی و وەرنەگرتنی ڤاکسین، رووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ببینەوە".

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تاکە رێگا بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وەرگرتنی ڤاکسینە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە کە بەداخەوە تا ئێستا ھاووڵاتییان وەک پێویست ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و ھاتووە "داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین".

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٤٦ ھەزار و ٢٧٤ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ٩٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٨٦ ھەزار و ٥٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا، پێنح ملیۆن و ٥٥٩ ھەزار و ٩٤٥ کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın