Sarmand Hameed
19 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی لە شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، عەبدلواحید ئەحمەد حەمەد و جێگری سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، کارزان عەبدولهادی تەها و بەرێوەبەری شارەوانی دوو سەربە سەۆکایەتی شارەوانی هەولێر، شاکر محەمەد ئەمین و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە شارەوانی ھەولێر، فەرمان خەلیل غەفووری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسانەی شارەوانی هەولێر لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە ٨٣٤ تووشبوو لەنێویاندا ١٣ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و ٤٥١ نەخۆشیش دوای وەرگرتنی چارەسەریی چاکبوونەتەوە، و لە ئێستادا هەزار و ٣٧٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان.