١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆك تۆمار کرا
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران".
Arbil
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای دهۆك راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای حاڵەتەکانی گومانلێکراو و تووشبوواندا، ١٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکراون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، تووشبووەکان ھەشت پیاو، ھەشت ئافرەت و سێ منداڵن.
راشیگەیاندووە کە سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبوویەکی پێشوون و لە میانی بەشداریکردنیان لە خوانێکی نان خواردندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون و سەرجەمیان نیشتەجێی شاری دهۆك-ن".