Zana Natık Kerem
14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەرکۆەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەحمەد بن ناسر محەمەد ئەلسەباح کە ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتبووە بەغدا.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە مستەفا کازمی پێشوازی لە ئەحمەد بن ناسر محەمەد ئەلسەباح کردووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زانیاری زیاتری سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکە، نەخستووەتەڕوو.
بەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەحمەد بن ناسر محەمەد ئەلسەباح بەئامانجی تاوتوێکردنی ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ تایبەت بە هەردوو وڵات، گەیشتبووە بەغدا.