لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ٧٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
- لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٣ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ھەزار و ٧٦٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێویاندا، ٢٢٦ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا، دوو کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگای ھەولێر بوون، ھەروەھا ھەزار و ٧٦٥ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا، ٤٩٥ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەیش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٠ ھەزار و ٥٣٩ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٦٠ ھەزار و ٨٣٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥ ھەزار و ٥٦١ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نێویاندا، ١٠ ھەزار و ١٢٥ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٦٣ ھەزار و ١٨٩ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن