عێراق, کۆڤید- ١٩

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بڕیاری نوێی دەربارەی تاقیکردنەوەکان دەرکرد

- بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، نەبیل حەمدی بوشناق: "ئەو قوتابییەی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای نەبێت، ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات".

Ozhin Ramadhan Salih  | 24.07.2021 - نوێکردنەوە : 25.07.2021
فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بڕیاری نوێی دەربارەی تاقیکردنەوەکان دەرکرد

Kerkuk

کەرکووک – AA

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خراپی دۆخی تەندروستی شاری کەرکووک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار، فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رێوشوێنەکان توندتر دەکات.

لەمبارەیەوە بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، نەبیل حەمدی بوشناق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەھۆی دۆخی مەترسیداری تەندروستیی شاری کەرکووک، چەند بڕیارێکی نوێمان بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەرکردووە کە تایبەتن بەتاقیکردنەوەکان لە شارەکە و پێویستە ئەو قوتابییەی بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکات، کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای هەبێت و لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڤاکسینەکەیش، پێویستە ئەنجامی پشکنینی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێ بێت و بۆ ھەموو تاقیکردنەوەکان ئەنجامی نوێی پشکنینی ھەبێت بۆ ئەوەی بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات".

نەبیل حەمدی بوشناق باسی لەوەیش کرد کە پێویستە لە کاتی تازەکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانەی قوتابییانی خوێندنی ئەھلیدا، قوتابیان کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان ھەبێت و لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئەو ناوەندە پەروەردەیانەی کەرتی تایبەتدا، رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.

نەبیل حەمدی بوشناق هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە ئەم بڕیارانە بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی ئەھلیی و حکوومییە و بڕیارەکە بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەیشە و ئەوەیشی بڕیارەکە جێبەجێ نەکات و پابەندی نەبێت، ئەوا بێ بەش دەکرێت لە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان.

ئەم بڕیارانەی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بۆ کەرتی پەروەردە لەکاتێکدایە رۆژی ٢١ی مانگی داھاتوو، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی قۆناغەکانی ئامادەیی و ناوەندی دەست پێ دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın