12 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە، عێراق قۆناغی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی تێپەڕاندووە.
پێشتر میدیاكانی خۆجێی پشت بەستن بە زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویانكردبوویەوە، گوایە عێراق قۆناغی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاندووە و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە كەم دەكرێنەوە.
لەوبارەوە نووسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ئەو دەنگۆیەی كە لە ژمارەیەك میدیا سەبارەت بەوەی عێراق قۆناغی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاندووە بڵاوكراوەتەوە، رەت دەكەینەوە ".
لە راگەیەندراوەكە داوا لە میدیاكان كراوە كە پیشییانە و پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو زانیارییەكان بڵاوبكەنەوە.
کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە هەزار و ٣١٨ کەس کە ٧٤یان گیانیان لەدەستداوە و ٦٠١ی دیکەشیان چاکبوونەتەوە.