Zana Natık Kerem
02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە دوو کەسی دیکەی شاری بەغدا کە پێشتر سەرانی ئێران-یان کردووە لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراو کە بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) لهو دوو کەسەدا، بەدی کراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق باسی لەوەشکردووە کە بەپێی رێنمایەکانی تەندروستی نێودەوڵەتی، هەموو رێوشوێنێکی بۆ چاودێکردنی رەوشی تەندروستی ئەو دوو تووشبووە گرتووەتەبەر.
جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بەپێی رێنمایەکانی نێودەوڵەتی هەموو رێوشوێنێکی بە ئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەوەبەر و داواشی لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە.
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تائێستا لە عێراق تۆمارکراون گەیشتووەتە ٢١ حاڵەت.