Rasheed Shıko Ahmed
07 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2020
دھۆک - AA
کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی دھۆک بەرھەمھێنانی دەرمانێکی تایبەت بە پاراستنی سامپڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
پرۆفیسۆر یاریدەدەر لە بواری زیندەزانی ورد لە کولێژی دەرمانسازی زانکۆی دھۆک، دکتۆر جاسم محەمەد عەبدۆ بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: "دوای نەمانی دەرمانی Viral Transport Mediu کە تایبەتە بە پاراستن و گواستنەوەی سامپڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گومانلێکراو و تووشبووەکانەوە بو تاقیگەکان، توانیمان ئەو دەرمانە بەپێی پێوەرە جیھانییەکان دورستبکەین وبە سەرکەوتووی تاقیکرایەوە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندورستیی دھۆک پەسەندکرا".
دکتۆر جاسم محەمەد ئاشکرایشی کرد کە ئەو دەرمانە بە ھاوکاری کۆمپانیای نیوستاندەرد بەرھەمھێنراوە ولە ئێستادا رۆژانە حەفتاو پێنج تا سەد دانە یەکە لەو دەرمانە بەرھەمدەھێنرێت.
گوتیشی "دورستکردنی ئەو دەرمانە گرنگی ھەیە بو پاراستنی سامپڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زیاتر تاوەکو دەگەیەنرێتە تاقیگەکان بەمەبەستی پشکنین".