بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی دیاربه‌كردا كێشاوه
- له دیاربه‌كر له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كاندا، كێشاوه.
Diyarbakir
دیاربه‌كر- AA
له دیاربه‌كر له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كاندا، كێشاوه.
له‌میانی ئه‌و رێكارانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا گرتوویه‌تییه به‌ر و له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانێكی گشتێنراودا کە بۆ ٨١ پارێزگاكه‌ی توركیای ناردووه، سه‌رجه‌م شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كان و له‌نێویشیاندا هه‌ریه‌ك له سووری دیاربه‌كر و باخچه‌كانی هه‌وسه‌ل و شوێنكاره‌كانی ده‌ورووبه‌ریان داخراون.
بێده‌نگیی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر مزگه‌وتی حه‌زره‌تی سوله‌یمان كه ده‌كه‌وێته ئیچكاله له ناوچه‌ی سووری مێژوویی و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری خۆجێیی و بیانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه مه‌زاری ٢٧ له یاوه‌رانی لەنێودایه، له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌ی دیاربه‌كر و باخی میلله‌ت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی قاوەخانە، چایخانه و رێستۆرانته‌كان له خانی حه‌سه‌ن پاشا و پردی مێژوویی ئۆنگۆزلو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه، له‌و ناوچانه‌ش ژیانی كۆمه‌ڵاتی كۆتایی هاتووه.
دوای ئه‌وه‌ش كه هه‌ریه‌ك له مۆزه‌خانه‌ی جاهید سدقی تارانجی، كتێبخانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌ده‌بیی ئه‌حمه‌د عارف و خانه‌ی كولتووریی دیاربه‌كر له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی داخران، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه‌ی لێیه، به‌ته‌واوه‌تی چۆڵبووه.
لای خۆیه‌وه نوری تونچ كه له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر ته‌سبیح ده‌فرۆشێت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان كه‌مبووته‌وه، ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له كاتێكی دیارییكراوی رۆژدا دوكانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
نوری تونچ باسی له‌وه‌شكرد کە شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان و شوێنكاره‌كان داخراون و گوتی: "پێشتر لێره ده‌رزیت هه‌ڵبدایه نه‌ده‌كه‌وته زه‌وی، به‌ڵام چیتر ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه نه‌ماوه، ئێستا هه‌مووكه‌س له ماڵه‌وه‌یه".
هاوكات دوكاندار له خانی حه‌سه‌ن پاشا، سه‌عید ئۆزكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو رۆژێك شوێنكاره‌كه‌ی كه ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و شوێنكارانه‌ی قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ره، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌كاته‌وه.
سه‌عید ئۆزكاڵ به‌پێویستی زانی هاووڵاتییان گوێ بۆ هۆشدارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن كه جیهانی خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه.