Cüneyt Karadağ
28 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2020
بەرلین ــ AA
سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند كە لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٥ هەزار سەربازی خستووەتە ئەركەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا جەنەرال لە سوپای ئەڵمانیا، مارتن شلیز رایگەیاند لەمیانی ئەم هەفتەیەدا ئەو ١٥ هەزار سەربازە لە چوار ناوچەی وڵات بڵاودەكرێنەوە بە ئامانجی پاڵپشتیكردن لە هەواڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
روونشیكردەوە كە ئەركی ئەو سەربازانە تایبەت دەبێت بە پاراستنی كۆگاکانی پزیشكی لەگەڵ دروستكردنی نەخۆشخانەكانی گەڕۆك و دابەشكردنی پێدوایستییە بەپەلەكانی پزیشكی.
بەپێی ماڵپەڕی "Coronavirus-Monitor" ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 270 كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 44 هەزار و 439 كەس.