Betül Yürük
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
نيويۆرك - AA
لە ئەمريكا ئامادەبوونى قۆناغى كۆتايى يەكەم پێكوتەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كە تاقيكردنەوەى لەسەر مرۆڤ دەست پێ كردووە راگەیەنرا.
لە توێژينەوەيەكدا كە لە گۆڤارى نيو ئينگلاند بۆ زانستى پزيشكی (The New England Journal of Medicine) بڵاوكراوەتەوە، ئەو پێكوتەيەى كە لەلايەن كۆمپانياى مۆدێرناى ئەمريكى بۆ دروستكردنى دەرمان بە هاوكارى پەيمانگاى نيشتمانیى بۆ نەخۆشييەكە گواستراوەكان پەرەی پێ دراوە و لەسەر ٤٥ خۆبەخش تاقي كراوەتەوە، ئومێدبەخش بووە لە زيادكردنى بەرگریى لەش دژبە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ.
بەگوێرەى توێژينەوەكە لەڕێگەى پێشخستنى ئەو دژەتەنانەى كە ڤايرۆسەكە ناكارا دەكەن، ئاستى (COVID-19) لە خوێنى ئەو خۆبەخشانەى كە پێكوتەكەيان پێ دراوە نزيكە لە ئاستى خوێنى ئەوانەى لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە. لە میانى تاقيكردنەوەى پێكوتەكە هيچ كاريگەرييەكى لاوەكى نەبووە، جگە لەوەى زياتر لە نيوەى بەشداربووان نيشانەى وەكو هەڵامەتيان لەسەر دەركەوتووە و ئەو نيشانانەیش هەروەك نيشانەى پێكوتەكانى ديكەيە وەكو ماندووبوون، سەرئێشە و تا و شتێكى نائاسايى نييە.
دوا قۆناغى كارەكان لەىسەر پێكوتەى (COVID-19) لە ٢٧ى تەمووز دەست پێ دەكات و پێكوتەكە لەسەر ٣٠ هەزار كەس تاقی دەكرێتەوە. ئەو توێژينەوەیە كە ٣٠ هەزار كەس دەگرێتەوە، تايبەتمەندى گەورەترين توێژينەوەى (COVID-19) لەخۆدەگرێت.
پێكوتەكە لە قۆناغى يەكەميدا لەسەر گەنجان تاقي كراوەتەوە و لە قۆناغەكانى كۆتاييشدا لەسەر گرووپى مەترسيدار كە كەسانى بەساڵاچوو و تووشبوو بە نەخۆشی درێژخايەن تاقی دەكرێتەوە.