ئێران.. گیانلەدەستدانی ٢٢١ کەسی دیکە بەهۆی كۆرۆنا
- لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢١ کەسی دیکە بەهۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.
Tahran
تاران - AA
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢١ کەسی دیکە بەهۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان لەدەستداوە، ئه‌مه‌یش زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانه له رۆژێكدا تاكو ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢١ کەسی دیکە بەهۆی په‌تاكه گیانیان لەدەستداوە و دوو هه‌زار و ٧٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.
سیما سادات لاری ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تێكڕای ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ١٢ هه‌زار و ٣٠٥ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥٠ هه‌زار و ٤٥٨ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران هەروەها باسی له‌وه كرد كه رەوشی ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٣٢٤ تووشبوو ناجێگیره و ٢١٢ هه‌زار و ١٧٦تووشبووش چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
سیما سادات لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا تێكڕا، یه‌ك ملیۆن و ٨٩٧ هه‌زار و ٨٠٣ پشكنین ئه‌نجامدراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی له‌وه‌یش كرد كه پارێزگاکانی خوزستان، هورموزگان، كوردستان، کرماشان، ئیلام، بوشه‌هیر، ره‌زه‌وی خوراسان، ئازەربایجانی رۆژهەڵات و ئازەربایجانی رۆژئاوا له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌دان كه وه‌ك ''ناوچه‌ی سوور'' دیاریكراون و پارێزگاكانی تاران، ئه‌سفه‌هان، مازه‌نده‌ران، گوڵستان، ئه‌لبورز، كرمان، یه‌زد، سێستان و به‌لوچستان، هه‌مه‌دان و ئه‌رده‌بیل-یش ناوچه‌ی جێ مه‌ترسین.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له تارانی پایته‌خت، گه‌وره‌شاره‌وانی شاره‌كه ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی بۆ ماوه‌ی ١٠ راگرت.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوودا لە پارێزگای قوم تۆمار کرا.