Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئێران له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤١ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، بەمەش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی ڤایرۆسەکەوه لەو وڵاتەدا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ دوو هەزار و ٨٩٨ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، كیانوش جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کە له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤١ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌و شێوه‌یه تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ئه‌و به ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و ٨٩٨ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه، سێ هه‌زار و ١١١ حاڵه‌تی دیكه زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٤٤ هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌ت.
كیانوش جیهانپور باسی له‌وه‌كرد، باری ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ٧٠٣ كه‌س ناجێگیره و ١٤ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئێران، رۆژی ١٩ی شوبات له شاری قوم باکووری ئەو وڵاتە تۆماركرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن