Sayim Harmancı,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
هه‌كاری - AA
له ئه‌نجامی كاركردنی تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر و كردنه‌وه‌ی رێگاكان بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر، توانرا نه‌خۆشێك له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا لە پارێزگای هه‌كارییه‌وه كه رێگاكه‌ی به هۆی به‌فره‌وه به رووی هاتوچۆدا داخرابوو، بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
حه‌سیبه دیجله‌ی ته‌مه‌ن 49 ساڵ كه نه‌خۆشیی دڵی هه‌یه، به هۆی داخرانی رێگای گونده‌كه‌یان گوندی یه‌نی ئشك كه سی كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی یوكسهكۆڤاوه دووره، نه‌توانرا بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
دوای ئه‌وه‌ی داوای به‌ده‌مه‌وه‌چوون له به‌رپرسانی ناوچه‌كه كرا، تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر و كردنه‌وه‌ی رێگاكان، توانییان له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا بگه‌نه گونده‌كه و نه‌خۆشه‌كه بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی یوكسه‌كۆڤا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان هاوسه‌ری نه‌خۆشه‌كه، خالد دیجله رایگه‌یاند، به هۆی به‌فره‌وه رێگای گونده‌كه‌یان به رووی هاتوچۆدا داخراوه و نه‌یانتوانیوه نه‌خۆشه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
میزگین دیجله‌ی كچی نه‌خۆشه‌كه رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ئێستادا ته‌ندروستیی دایكی جێگیره.