گەڕانەوەی ڕەوەندەکانی مووش لە کوێستانەکانی پارێزگاکە
- ئاژەڵدارێکی گوندی یوجەتەپە موراد یاتمان: "ساڵانە نزیک بە ١٠ کیلۆمەتر دەبڕین بۆ گەیاندنی ئاژەڵەکان بۆ لەوەڕگاکان و لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا دەگەڕێینەوە شوێنی خۆمان".

Muş
مووش - AA
لەگەڵ هاتنی وەزی پاییز، ڕەوەندەکانی مووش دەستیان کرد بە گەڕاندنەوەی ئاژەڵەکانیان بۆ ناوچە گەرمەکان.
گەڕاندنەوەی ئاژەڵەکان لە کوێستانەکان ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز دەست پێ دەکات کە دوای توانەوەی بەفر و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕەوانەی کوێستانەکان کرابوو.
ئەمساڵیش دانیشتووانی گوند و ڕەوەندەکانی پارێزگای مووش کە سەرچاوەی داهاتەکەیان ئاژەڵدارییە، لەسەر ڕێڕەوی خۆیان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئاژەڵەکانیان لە کوێستانەکان بەردەوام بوون.
ئەو ڕەوەندانە دوای لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە کوێستانەکانی یوجەتەپە، سورگودەن، دەریک و کورتیک، لەگەڵ دەستپێکی سەرما، ئاژەڵەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ ناوچە گەرمێنەکان و هەتا مانگی تشرینی دووهەم لە گەرمێن دەمێننەوە.
- پەنیر و ماست و سەرشیر بەرهەمە باوەکان بوو
ئاژەڵدارێکی گوندی یوجەتەپە موراد یاتمان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە ڕەوتی ژیانی خۆیان کرد و گوتی، ساڵانە نزیک بە ١٠ کیلۆمەتر دەبڕن بۆ گەیاندنی ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕگاکان.
موراد باتمان باسی لەوە کرد کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئاژەڵدارییە و لەم بارەیەوە گوتی: "بۆ بژێوی ژیانمان و گەشەیەکی باشتری ئاژەڵەکانمان و بەرەکەت خستنە ناو بەرهەمەکان، ساڵانە ئەم ئەرکە لە ئەستۆ دەگرین. لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا دەگەڕێینەوە شوێنی خۆمان. لە ئێستادا لە هەوڵی گەڕانەوە داین بۆ گوندەکەمان. لە کوێستانەکاندا پەنیر و ماست و سەرشیر بەرهەمە باوەکان بوو. خوا پشتیوان بێ ساڵی داهاتووش لەسەر ئەو ڕێڕەوە بەردەوام دەبین و ئەوەندەی پێویست بکات لە لەوەڕگاکاندا ئاو بۆ ئاژەڵەکان دابین دەکەین، چونکە لە گوندەکەی خۆمان ئەوە ئەستەمە، بۆیە ساڵانە دەبێ ئەوە بکەین. هەروەها ئەو ئاژەڵانەی کە لە کوێستانەکاندا دەلەوەڕن باشتر گەشە دەکەن".