Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
ئیدلیب/ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ له‌ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی باكووری شاری حمسی سووریا كه له‌لایه‌ن رژێم و پشتیوانانی گه‌مارۆدراوه، تا ئێستا 23 هه‌زارو 500 كه‌س گوازراونه‌ته‌وه.
كاروانی هه‌شته‌می گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووری حمس به‌هۆی په‌لاماره‌كانی رژێم و هه‌لومه‌رجی گه‌مارۆكانه‌وه، گه‌یشته كه‌مپه‌كانی ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو له ئیدلب، كاروانی هه‌شته‌م كه 5 هه‌زارو 672 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو و دوێنێ به‌ڕێكه‌وتبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته گوندی قه‌ڵای مادیك لە حه‌ما.
دواتریش به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئیدلب و رۆژئاوای حه‌له‌ب به‌ڕێكه‌وتووه.
كاروانه‌كه له 117 پاس و 172 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكهاتبوو.
به‌م كاروانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ناوچه‌كانی باكووری حمس گوازراونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 23 هه‌زارو 500 كه‌س.