Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
لۆس ئەنجلوس - AA
پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجلینا جۆلی لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاند، شه‌ش منداڵی خێزانه‌كه كه سیانیان منداڵی راسته‌قینه‌ی خێزانه‌كه‌ن و سیانه‌كه‌ی دیكه‌شیان گیراونەتەخۆ (ته‌به‌نی كراون)، له‌لای دایكیان ده‌مێننه‌وه و براد پیتی باوكیش له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێزانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه خێزانه‌كه به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌وڵی یارمهتیدانیاندایه.
هاوكات راگه‌یه‌نراوه كه رێككه‌وتنی براد پیت و ئه‌نجلینا جۆلی نه‌خراوه‌ته ناو دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌یان و له‌باره‌ی منداڵه‌كانیانه‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 8 بۆ 15 ساڵیدایه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
براد پیت له داوا نامه‌ی جیابوونه‌وه‌دا كه پێشتر پێشكه‌شی دادگای كردبوو، له‌باره‌ی منداڵه‌كانه‌وه داوای هاوبه‌شیی كردبوو.
ئه‌و خێزانه به‌هۆی نه‌گونجانیانه‌وه پێكه‌وه، 15ی ئه‌یلوولی رابردوو بڕیاری جیابوونهوهیاندابوو. پیت و جۆلی دوای په‌یوه‌ندییه‌كی 10 ساڵی له 2014دا هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا.