Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، رایگه‌یاند کە هیچ تۆمه‌تێك ناده‌نه پاڵ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار، براد پیت.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە، سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن براد پیت-ه‌وه به‌رامبه‌ر ماددۆكسی كوڕه ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ی له‌میانی گه‌شتی فەڕه‌نسا - لۆس ئانجلسدا، هیچ تۆمه‌تێك ناده‌نه پاڵ، براد پیت.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه كراوه، دۆسیه‌ی رووداوی ناو فڕۆكه‌كه داخراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر پیت هه‌ڵگیراون.
پیت و جۆلی كه له دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیوودن، 15ی ئهیلوول به‌هۆی توندوتیژیی و گرژیی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه بڕیاریان دا جیاببنەوە.
ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره كه دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ پێكه‌وه‌بوون ساڵێ 2014 هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجام دا و خاوه‌نی شه‌ش منداڵن كه سیانیان منداڵی راسته‌قینه‌ی خۆیانن و سیانه‌كه‌ی دیكه‌شیان لەخۆگرتوون.
دوای ئه‌وه‌ی پیت داوای لەخۆگرتنی منداڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كسان كرد، پارێزه‌ره‌كه‌ی جۆلی رایگه‌یاند، منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 8 بۆ 15 ساڵدایه، له‌لای دایكیان ده‌مێننه‌وه و براد پیتی باوكیش چاره‌سه‌ری خێزانی وه‌رده‌گرێت.