Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
لۆس ئانجلس - AA
هەردوو ئه‌كته‌ری به‌ناوباگی هۆڵیوود ئه‌نجێلینا جولی و براد پیت کە هاوسەری یەکتربوون، ده‌یانه‌وێت دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌كه‌یان به نهێنی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیاندا كه بۆ ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێسیان ناردووه جۆلی و پیت بڕیاریان داوه، زانیارییه‌كانی دۆسیه‌كانیان به هاوكاریی دادوه‌ری تایبه‌ت، به نهێنی بهێڵنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "لایه‌نه‌كانی دۆسیه‌كه و پارێزه‌ره‌كانیان، بڕیاریانداوه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كان به نهێنی بهێڵنه‌وه و دادوه‌رێكی تایبه‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان رابسپێردرێت و رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی منداڵه‌كان و خێزانه‌كان به نهێنی بهێڵنه‌وه وه‌ك ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ری خێرای كێشه‌كان".
پیت و جۆلی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی قۆناغی جیابوونه‌وه و له رۆژێكی دیاریكراودا كۆببنه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌یان.
ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره به‌هۆی پێكه‌وه نه‌گونجانیانه‌وه 15ی ئه‌یلوولی 2016 بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دا و بۆ یه‌كه‌مجار له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
پیت و جۆلی دوای 10 ساڵ پێكه‌وه بوون ساڵی 2014 هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا و خاوه‌نی شه‌ش منداڵن كه سیانیان منداڵی راسته‌قینه و سیانه‌كه‌ی دیكه ته‌به‌نی كراون.
له‌قۆناغی جیابوونه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به ئایندهی منداڵه‌كانیان، كێشه كه‌وته نێوان پیت و جۆلییهوه.
پیت له‌و داواكارییه‌ی پێشكه‌شی دادگای كردبوو، داوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی كردبوو، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی جۆلی رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كان له‌نێوان 8 بۆ 15 ساڵیدان، له‌لای دایكیان ده‌مێننه‌وه و باوكیشیان له چاره‌سه‌ری خێزانی به‌رده‌وام ده‌بێت.