Feriq Fereç
12 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
سلێمانی-AA
خاوەنی چایخانەکە، باخەوان حەمەسەعید تەمەن ٣٦ ساڵ کە ماوەی ٦ ساڵە ئەو چایخانەیەی کردووەتەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانییەکانی ھونەرمەند، ئیبراھیم تاتلیساس بووم بەتەنھا گوێم لە ئەو گرتووە".
گوتیشی: "ھەر لە منداڵییەوە گۆرانی و وێنەکانی ئەو ھونەرمەندەم کۆکردۆتەوە و ھەر لەو تەمەنەشەوە ھیوام ھەبووە کە شوێنێک ھەبێت وێنە و گۆرانیەکانی ئەو ھونەرمەندەی تیادا نمایش بکەم ئەوەش لەبەر خۆشەویستی من بۆ ئەو ھونەرمەندە، وەک خۆشم سەرجەم گۆرانییەکانی ھونەرمەند، ئیبراھیم تاتڵیساسم کۆکردۆتەوە و بەشێکی زۆریانم بەئەستەم پەیدا کردووە".
ئەو دەڵێت "ئەم چایخانەیەم کردووەتەوە سەرجەم گۆرانییەکانی ھونەرمەند، ئیبراھیم تاتلیساس لێدەدەین و رۆژانەش خەڵکانێکی زۆر سەردانمان دەکەن و تەنانەت ھەندێکیان لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھاتوون کە ھەندێکیان لە تورکیاوە ھاتوون و وێنەی یادگاریان گرتووە ".
خاوەنی چایخانەکە ئەوەشی گوت "لە منداڵییەوە ھیوا و ئاواتم ئەوەبووە کە رۆژێک لە نزیکە ئەو ھونەرمەندە ببینم، خۆشبەختانە ئەو کاتەی کە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد توانیم لە شاری ھەولێر ئەو ھونەرمەندە لە نزیکەوە ببینم و گفتوگۆی لەگەڵ بکەم و چەند وێنەیەکی یادگاری لەگەڵی بگرم. بەھیواشم بۆجارێکی تر ئەوھونەرمەندە ببینمەوە".
باخەوان حەمەسەعید "ھیواشی خواست لە رێگەی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەنگی ئەو بگاتە ئەو ھونەرمەندە بۆ ئەوەی ئەو ھونەرمەندە ببینێتەوە".
ھاووڵاتی رەشاد عەلی رەشید کە سەردانی ئەو چایخانە دەکات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت "من خەڵکی شاری ھەولێرم لە دایکبووی ١٩٦٦م لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە خولیام گۆرانییەکانی ھونەرمەند، ئیبراھیم تاتلیساس بووە تاکو ئێستا".
گوتیشی: "بەردەوام سەردانی ئەم چایخانە دەکەم و ئارامیم پێ دەبەخشێت لە ماڵەکەی خۆشمدا زۆربەی وێنە و بەرھەمەکانی تاتلیساسم کۆکردوەتەوە، ھەر لە ھەرێمی کوردستان کە سەردانی کرد لەگەڵی دانیشتم و پێکەوە گفتوگۆمان کرد".