Ramal Mahmood
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
ئەم هەفتەیە شەش فیلم لەسەر شاشەی سینەماکانی تورکیا نیشان دەدرێن کە دووانیان فیلمی تورکین.
فیلمی "بە من بڵێ بڕۆ Bana Git De" بە بینەرانی شاد دەبێت کە لە دەرهێنانی هاندان ئۆزتورکە و گۆرانیبێژ ئاتییە، تایانچ ئایایدن، سەیاڵ تانەر و بیرسەن دورولو رۆڵی تیادا دەگێڕن.
لەو فیلمەدا تایانچ ئایایدن بەسەرهاتی گەنجێک دەگێڕێتەوە کە گەشت بۆ رۆژهەڵات دەکات. بەمەبەستی زانینی راستییەکان وەک خۆی دەیەوێت لە ئیستانبوڵەوە گەشت بکات بۆ رۆژهەڵاتی تورکیا و رۆڵی عەلی گیتارژەن دەگێڕێت، ئاتیەش کە رۆڵی لەیلا دەگێڕێت دەیەوێت بۆ ئەوەی بەناوبانگ بێت لە رۆژهەڵاتەوە هەڵبێت بۆ ئیستانبوڵ.
- "سەماکردن لەگەڵ چەقەڵەکان ٤ Çakallarla Dans 4"
رۆڵگێڕانی سەرەکی ئەم بەشەی فیلمەکەش هاوشێوەی سێ بەشەکەی دیکە شەوکەت چۆروه، ئیلکەر ئایرک، تیمور ئاجار و موراد ئاککۆینوڵون، دەرهینەرەکەیشی موراد شەکەرە و عەلی تانریڤەردی سیناریۆکەی نووسیووە.
فیلمەکە باس لە چوار کەسی لێک نزیک دەکات کە بەهۆی کەمی داراییان لە ماڵێکدا دەژین، بەسەرهاتی ئەوان دەگێڕێتەوە کە رۆژێک دەکەونە دوای نەخشەیەک کە دەگوترێت ناونیشانی شوێنی خشڵ و شتی گرانبەهای تیادایە و بۆ ئەم مەبەستە بەرەو ئەدیرنە دەکەونە رێ.
- "American Pastoral"
ئیلهامی ئەم فیلمە لە رۆمانی خەڵاتی پولزیتەری فلیپ رۆت وەرگیراوە، کە لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆ نیشاندراوە، باس لە رەوشی خێزانێکی ئەمریکی دەکات کە بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکانی دەیەی شەستەکانی سەدەی رابردوو لێک دابڕاون.
- "دۆڵی جەنگ"
ئەم فیلمە مێل گیبسۆن دەری هێناوە و ئاندریۆ گارفیەلد رۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕێت. چیرۆکی دێسمۆند ت. دۆس کە لە ریزی سوپای ئەمریکایە دەگێڕێتەوە کە جەنگی دووەمی جیهانی رەت دەکاتەوە و گیانی نزیکەی ٧٥ کەس رزگار دەکات. هەریەک لە Teresa Palmer و Sam Worthington, Luke Bracey Hugo Weaving رۆڵی تیادا دەگێڕن.
- "Frantz"
ئەم فیلمە لەلایەن فرانچۆیس ئۆزۆن بەرهەمهێنراوە. لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤەنەدیک نیشان دراوە کە باس لە ژیانی دوای جەنگ دەکات. Pierre Niney, Paula Beer, Ernst Stotzner, Marie Gruber رۆڵی تیادا دەگێڕن.
- "ماڵی نەفرەت لێکراو"
دەرهێنەرانی ئەم فیلمە Aaron Keeling و Austin Keelingن، هەریەک لە Emily Goss, Taylor Bottles, Cathy BarnettNatalie Pellegrini رۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕن. فیلمەکە باس لە رووداوا پانۆرامییەکانی ژنێکی گەنچ دەکات کە حەوت مانگە سکپڕە و بۆ ماڵیان بۆ خانوویەکی نوی دەگوازنەوە.