ژيان

وشککردنی سەوزەی هاوینە

- باتمان.. خاوەنکارێک بە کاری وشککردنی سەوزە، دەرگای بژێوی بۆ ٣٠ خێزان کردووەتەوە.

İbrahim Toprak  | 12.08.2020 - نوێکردنەوە : 03.09.2020
وشککردنی سەوزەی هاوینە

Batman

باتمان - AA

تاهیر فیدان، کە چوار ساڵە لە باتمان سەرقاڵی کاری وشککردنی سەوزەیە، دەرگای بژێوی بۆ ٣٠ خێزان کردووەتەوە.

فیدان ژمارەیەکی زۆر سەوزەی وەک تەماتە، باینجان، بینەر و بەمێی وشک دەکات کە لە وەرزی زستاندا سفرەوخوان دەڕازێننەوە، بەو کارەی لەگەڵ خێزانەکەی خۆیدا بژێوی ٣٠ خێزانی دیکەش دابین دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، فیدان باسی لەوە کرد کە لەگەڵ چوار منداڵیدا کاری وشککرنی پێداویستیەکان دەکات بۆ وەرزی زستان.

فیدان باسی لەوە کرد کە لە وەرزی هاویندا نزیکەی ٦٠٠ تۆن سەوزی هاوینەی وشککردووە، بەرهەمەکانیان رەوانەی هەرچوارلای وڵات دەکەن.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە لە غەریبیدا خوێندوویەتی و بە تاسەوە دەستی بە کار کردووە لە کەرتی وشککردندا کە خۆی خاوەنکارە و، گوتی: ''لەگەڵ خێزانەکەی خۆمدا بژێوی ژیانی ٣٠ خێزانی دیکە دابین دەکەم. کاتێ سەرەتا دەستمکرد بەم کارە ١٠ خێزان کاریان لادەکردم. ئێستا هەلی کارمان بۆ ٣٠ خێزان دابینکردووە. خێزانەکان بەکرێ کارمان لەگەڵ دەکەن''.

فیدان ئەوەشی خستەڕوو کە ١٥ جۆری جیاواز لە سەوزەی هاوینە وشک دەکەن و بەرهەمەکانیان بە هەموو شوێنێکی تورکیا دەفرۆشن و، گوتی: ''لەسەر رووبەری ٤٥ دۆنم زەوی سەوزە بەرهەم دەهێنین. کاتێکیش ئەو بەرهەمانەمان دەستنەکەوێت لە مێرسین و ئادانا دەیکڕین. ساڵانە ٦٠٠ تۆن سەوزە وشک دەکەین''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın