Burcu Çalık Göçümlü
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین ئیستانبوڵ بگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی بڵاوی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت سبەی ١٨ی ئادار، به‌فربارینێكی چڕ به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ئیستانبوڵ بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام بێت و نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یش، به‌فر له‌ناو شار و له به‌رزاییه‌كانیش جێ جێ به چڕی ببارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت زریانێكی به‌هێز و ماوه كورت (٤٠-٧٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا) له ئاراسته‌ی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی هۆشداری داوه به هاووڵاتییان له‌وه‌ی ئاگادار بن، چونكه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه له‌وانه‌یه كێشه له هاتوچۆ روو بدات و زوقم گرتن روو بدات و ره‌هێڵه هه‌ڵ بكات.