İbrahim Yaldız
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2022
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ١٧٢ گوند له پارێزگاکانی وان، مووش، به‌دلیس و هه‌كاری داخراون.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه رێگای نێوان وان و باخچه‌سه‌رای به‌هۆی بهفربارینەوه داخراوه و به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی به‌فریش تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر وچانیان داوه به كاركردن.
سكرتێری فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش، شێخموس یهنتوریش رایگه‌یاند، به هه‌مان هۆوه رێگای ٧٦ گوند له‌و پارێزگایه داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاریی هاتوچۆ و رێگاوبان له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای به‌دلیس، ئومیت كورتكان رایگه‌یاند، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه رێگای ٤٣ گوند له پارێزگای به‌دلیس داخراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای هه‌كاری-یش به‌فر رێگای ١٠ گوندی له‌و پارێزگایه داخستووه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر چوار پارێزگاكه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.