İdris Okuducu
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
هه‌ولێر - AA
مانگی سووری توركی، خوانێکی به‌ربانگی بۆ ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای نەینەوا له شاری هه‌ولێر رێكخست.
به‌رنامه‌ی خوانی به‌ربانگه‌كه له كه‌مپی هه‌رشه‌م رێكخرا كه 10 كیلۆمەتر له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێره‌وه دووره و سه‌رکۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی مانگی سووری توركی له عێراق، مورات گوڤه‌ن به‌شداریان تیایدا كرد.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی مانگی سووری توركی له عێراق، مورات گوڤه‌ن باسی له‌وه كرد كه له كه‌مپی هه‌رشه‌م خوانی به‌ربانگیان بۆ هه‌زارو 500 كه‌س دابینكردووه و 380 بۆکس هاوكاری خۆراكیان دابینكردووه.
سه‌رکۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاکان كاراچای كه به‌شداری له به‌رنامه‌ی خوانی بهربانگهكهدا كرد، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به هاوكاری مانگی سووری توركی خوانی به‌ربانگمان پێشكه‌ش كرد و هاوكاری خواراكیمان به‌خشیه‌وه. توركیا وڵاتێكه كه له هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌ز، ئایین و مه‌زهه‌ب هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌ر بچو‌وكیش بێت دیاریهكمان پێشكه‌ش به ئاوارەکانی نەینەوا كرد كه له كه‌مپی ههرشهمن.