Hemn Baban
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
هەولێر - AA
ژماره‌یه‌ك خێزان له گوندی بازوایا له نزیك مووسڵ خۆیان گەیاندە ناوچە ئارامەکان.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی مووسڵ كه 17ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق رۆژانه پێشڕه‌ویی زیاتر به‌ره‌و دڵی داعش"مووسڵ" ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ له گوندی گۆگجه‌لی كه مەودای چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له شاری مووسڵه‌وه دووره لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگارکراوە، ژماره‌یه‌ك خێزان له گوندی بازوایا له نزیك مووسڵ ئاواره بوون و خۆیان گەیاندە ناوچە ئارامەکان.
عومه‌ر یه‌كێكه له دانیشتووانی گوندی بازوایا، بەدەم رۆیشتنەوە لەسەر پشتی گوێدرێژەکەی باسی ئەوەی دەکرد کە تەنیا توانیوویەتی هەندێک مەڕ لەگەڵ خۆی رزگار بکات و بۆ ئاژانسی ئاناۆدڵو گوتی: "ئێمه نزیكه‌ی چل خێزان بووین ئه‌مڕۆ له گوندی بازوایا هه‌ڵاتین و هه‌ر خێزانێک بۆ شوێنێك چووین، ئێمە ده‌ترساین بكرێینه ئامانج، له‌و شوێنه‌ی ئێمه هێشتا مه‌ترسی هه‌یه، بۆیه هه‌ڵاتین".
ئه‌و گه‌نجه ریشدارە له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "مامه‌ڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زۆر خراپ بوو، ئێمه‌ش دەترساین لێمان بده‌ن و بمانكوژن، بۆیه خۆمان و ئه‌وه‌ی توانیمان دەربازی بکەین لەگەڵ خۆمان هێناوومانە وەکو مه‌ڕ و مهڵاتهكانی خۆمان، خه‌ڵكی دیکەش به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان هه‌ڵاتن".