Cemal Sargati
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
هه‌ڵه‌بجه-AA
ئه‌مرۆ 29 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه، به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ندین هاووڵاتى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه، مۆنۆمێنت و به‌شه‌كانى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، بڕیاریشه چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر به‌رێوه‌بچن.
مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه 10 ساڵه دروستكراوه، مۆنۆمێنته‌كه له چه‌ندین به‌ش پێكهاتووه كه هه‌ر به‌شێك گوزارشتێک له خۆده‌گرێت. رۆژانه و هه‌فتانه، ته‌نانه‌ت له بۆنه‌كانیشدا هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه له به‌شى ئه‌رشیڤ و به‌شى دیكۆمێنتارى و به‌شى میوانخانه و چه‌ندین به‌شى تر پێكهاتووه و، له‌سه‌ر ئه‌ركى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستكراوه. ئه‌مڕۆش 29 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا تێپه‌ر ده‌بێت و هاووڵاتییان به‌جۆش و خرۆشێكى زۆره‌وه سه‌ردانى ئه‌و مۆنۆمێنته ده‌كه‌ن تاوه‌كو به‌چاوى خۆیان بیبینن كه حكوومه‌تى ئه‌و كاته‌ى به‌عس چ كاره‌ساتێكى به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هێناوه.
له ئێستادا ئه‌و فرۆكهیەى كه چه‌كى كیمیاوى له هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا هێنراوه‌ته‌وه مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مڕۆ 29 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدكردنی 5 هەزار کەس و برینداركردنی هه‌زارانی دیکە كهههتا ئێستاش به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
له 16-3-1988دا، رژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌ستا بهكیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و پێنج هه‌زار كه‌س له منداڵ و ژن و پیاو و پیرو گه‌نج شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سنوره‌كانی ئێران بوون ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌و چه‌كه برینداربون و تا ئێستاش بهئازارهكانیانهوه ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین منداڵی بێ باوك و دایك كرد و چه‌ندین منداڵی به‌تاقانه‌یی هێشته‌وه و چه‌ندین دایك و باوكیشی له رۆڵه‌كانیان كرد و چه‌ندین خێزانیش سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ستدا، ته‌نانه‌ت باڵنده و گیانداره‌كانیش كۆتا رۆژیانبوو.