Feriq Fereç
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
هەڵەبجە - AA
به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی کارگێڕی پارێزگاکە ژماره یه‌كه‌مه‌كانی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه خرانه زیادكردنی ئاشكراوه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و ژمارانه نه‌فرۆشران.
له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، زانا محه‌مه‌د بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌پێی به‌یانی ژماره ٦ی ساڵی ٢٠١٩ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌یانی تایبه‌ت به فرۆشتنی ژماره نایابه‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ژماره ١ تا ژماره ٩ ئێمه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان بانگه‌وازمان بڵاوكرده‌وه و داوامان له هاووڵاتییان كرد به‌شداری بكه‌ن به‌پێی یاسای ژماره ٣٢ی ساڵی ١٩٨٦ ئه‌مڕۆمان دیاری كرد بۆ ئه‌و زیادكردنه ئاشكرایه له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا داوامان له هاووڵاتییان كرد كه به‌شدار بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه نه‌توانرا ئه‌وه ژمارانه بفرۆشرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی یاساییمان هه‌بوو بە هۆی ئه‌وه‌ی کە به‌شێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ئاماده بوون له زیادكردنه‌كه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه دیاریكرابوو وه‌ك بارمته‌ی یاسایی، بڕی له‌سه‌دا بیستی نرخی خه‌مڵێنراویان پێشكه‌ش نه‌كردبوو و ئێمه به‌پێی یاساكه بۆ جاری دووه‌م بانگه‌واز بۆ ئه‌م زیادكردنه ده‌كه‌ین له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له نزیكترین كاتدا كاته‌كه دیاری ده‌كه‌ین و ماوه‌ی ١٥ رۆژ دیاری ده‌كه‌ین و داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه ئه‌و بڕه پاره‌یه كه دیاریكراوه بۆ بارمته ئاماده‌ی بكه‌ن".
زانا محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له ژماره ١ تا ژماره ١٠٠٠١ نرخه‌كه‌ی خه‌مڵێنراوه وه له‌دوای ئه‌و ژماره لیژنه‌یه‌ك هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه نرخه‌كان دیاری ده‌كرێن.
زانا محه‌مه‌د له‌باره‌ی داهاتی ئه‌و تابلۆیانه‌ش گوتی: "به‌پێی به‌یانی ژماره ٦ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و داهاته بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت له‌سه‌دا ٨٠ی بۆ پرۆژه‌كان و بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و له‌سه‌دا ٢٠یش بۆ په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت".