Erdal Türkoğlu,Cem Genco,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
ئیدلب- AA
بە بەشداریی سەرۆکی گشتیی مانگی سووری تورکی، کەرەم کنک رێکخراوەکە لە کەمپی کەمونەی دەورووبەری شاری ئیدلب مارکێتێکی بەناوی ''مارکێتی خۆشەویستیی مانگی سووری تورکی'' کردەوە.
ئەو مارکێتە تەواوبوو کە لەلایەن مانگی سووری تورکییەوە لەژێر ناوی ''مارکێتی خۆشەویستیی مانگی سووری تورکی'' کە تایبەتە بە جلوبەرگ و بە خۆڕایی دەدرێت لە کەمپی کەمونە کە دەکەوێتە باکووری ئیدلب و 850 خێزانی تێدا دەمێنێتەوە، دەست بە درووستکردنی کرا.
مارکێتەکە کە بەخێوەت درووستکراوە، تێیدا جلوبەرگ و پێڵاو بۆ منداڵان و پێگەیشتووان دابین کراوە و بە بەشداریی کەرەم کنک بەمەبەستی خزمەتکردنی بە دانیشتوانی کەمپەکە، کرایەوە.