Dahuk
دهۆک- AA
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، ههرێمی كوردستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین بووەوە و لەم ماوەیەدا سنووری پارێزگای دهۆک دوو جار کەوتە بەر کاریگەریی ئەم شەپۆلە. قەزای ئامێدی و شارەدێیەکانی دەوروبەری پشکی شێریان لە بەفربارین بەرکەوت؛ بەجۆرێک لە سەنتەری قەزای ئامێدی ٩٥ سم، لە شارەدێی دێرەلووک ٣٩ سم، لە شارەدێی چەمانکێ ١٢٣ سم و لە شارەدێی کانی ماسێ ڕێژەیەکی پێوانەیی کە ١٧٧ سم بوو، تۆمارکرا.
بەرپرسی ڕێکخراوی "پێنگاڤێن مە" هۆشیار محەمەد سەلیم، لەبارەی ئامانجی ئەم هەڵمەتە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕايگەیاند: "مەبەستمان لەم چالاکییە تەنها دابینکردنی خۆراک نییە، بەڵکو هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بۆ پاراستنی ژینگە".
ئەو گوتیشی: "لە ئێستادا کە بەفرێکی زۆر باریووە، گیانەوەران پێویستییان بە بەزەیی و میهرەبانیی مرۆڤەکانە. پێویستە هەمووان بزانن کە لەم کاتە سەختەدا نابێت پەنا بۆ کوشتن و ڕاوکردنی ئەم گیانەوەرە بێدەسەڵاتانە ببرێت، بەڵکو دەبێت ببینە پارێزەری ژیانیان".
بەهۆی نیشتنی بەفرێکی ئەستوور و دروستبوونی سەرما و سۆڵەیەکی توند لە چیاکانی مەتین و گاڕە، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان ناتوانن بە ئاسانی خۆراک بدۆزنەوە و پەنا دەبەنە نزیک سنووری گوندەکان. ژینگەپارێزانی ناوچەکە بە تیمی جیاواز و لە ناوچە سەختەکاندا، بڕێکی زۆر دانەوێڵە و پاشماوەی سەوزەواتیان بڵاوکردووەتەوە تا ڕێگریی بکەن لەو ئاژەڵانە بەهۆی برسێتییەوە مردار دەبنەوە.
ئەم هەڵمەتەی گەنجانی دێرەلووک دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و وەک نموونەیەکی جوانی هاوکاریی مرۆڤ بۆ سرووشت و ژینگە لە قەڵەم دەدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
