Hemin Hüseyin
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
هەولێر- AA
گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان،سەفین دزەیی لە پەیامێکدا رایگەیاند بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) رۆژی یەك شەممە 2016/12/11 لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی.
پەیامەکەی گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە: "بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین كە رۆژی یەك شەممە 2016/12/11 لە دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی".