ژيان

لە مووش-ەوە قاز رەوانەی سەرتاسەری تورکیا دەکرێت

- بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی مووش، مەهمەت گوین: "ئەو قازانەی لە مووش بەخێو دەکرێن زۆر بەتام و خۆشن و ئەمەیش وای کردووە داواکارییەکی زۆر لەسەر قازی مووش هەبێت لە سەرتاسەری تورکیا".

İbrahim Yaldız  | 25.12.2022 - نوێکردنەوە : 26.12.2022
لە مووش-ەوە قاز رەوانەی سەرتاسەری تورکیا دەکرێت

مووش – AA

لە رووی ژمارەی قازەوە مووش سێیەم پارێزگای تورکیایە و لەوێوە قاز رەوانەی سەرتاسەری تورکیا دەکرێت.

بەهۆی بەپیت و فەڕی خاک و لەوەڕگای سروشتی و باش، چەم و رووبارەوە، ئەو قازانەی لە مووش بەخێو دەکرێن زۆر بەتام و خۆشن و ئەمەیش وای کردووە داواکارییەکی زۆر لەسەر قازی مووش هەبێت لە سەرتاسەری تورکیا.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی مووش، مەهمەت گوین بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە رووی ژمارەی قازەوە، مووش سێیەم پارێزگای تورکیا و گوتی: "ئێستا ١٠٢ هەزار و ٤٥٨ قاز لە پارێزگاکەمان هەیە. بژێوی ژیانی نزیکەی ١٥٠ خانەوادە لەسەر بەخێوکردنی قازە. ئەو قازانەی لە مووش بەخێو دەکرێن زۆر بەتام و خۆشن و ئەمەیش وای کردووە داواکارییەکی زۆر لەسەر قازی مووش هەبێت لە سەرتاسەری تورکیا. دامەزراوەکانی دەوڵەت بەپێی توانا پشتیوانییان لە بەخێوکەرانی قاز کردووە".

بەخێوکەری قاز، عەبدولرەزاق ئوغورغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوان قازەکان بەشێوەیەکی سروشتی بەخێو دەکەن و ئامێری هەڵهێنانی جووجەڵەقاز بەکار ناهێنن، گوتی: "بەهۆی ئەوەی قازەکان لەنێو سروشتدا پێ دەگەیەنین، تامیان زۆر خۆشە. قازەکانمان لە چەم و رووبارەکان بەخێودەکەین".

هاکان ئۆغان ئاماژەی بەوە دا کە هەشت ساڵە قاز بەخێو دەکات و گوتی: "بەهۆی ئەوەی قازەکان لە چەم و رووبار بەخێودەکەین تامیان خۆشترە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın