Ramiz Akar
10 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2023
مالاتیا - AA
کێڵگەکانی گەڕەکی یەشیلتەپە و کیلتەپە لە قەزای یەشیلیورت سەربە مالاتیا کە کاریگەریی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشی بەسەر بەجێماوە، بە گوڵاڵەسوورەکان خەمڵیوون.
دوای ئەو بارانانەی کە قەزای یەشیلیورتی گرتەوە، گوڵاڵەسوورەکان دیمەنێکی جوانیان هێناوەتە کایەوە.
عەبدوڵڵا دۆغان کە جووتیارێکی دانیشتووی گەڕەکی یەشیلتەپە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "لەگەڵ پشکوتنی گوڵاڵەسوورەکان دوای ئەو بارانەی باری، دیمەنێکی قەشەنگ دروستووە. هەندێکجار لێرە بەدەم سەیرکردنی دیمەنە جوانەکانەوە چایەکانمان دەخۆینەوە و ئەو چیمەنە دەبڕینەوە کە دوای بارانبارین دەڕوێن".