Muhammet Ali Kemal
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
پارێزگای دیاربەكر رایگەیاند كە لە سەعات ١٢:٠٠ەوە تا وادەیەكی دیاریی نەكراو، جگە لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەی سوور، كەسی دیكە بۆی نییە بچێتە ناوچەكە.
لە روونكردنەوەیەكدا لەلایەن پارێزگای دیاربەكرەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە بەمەبەستی رێگری نەكردن لە ماف و ئازادییەكانی ئەوانی دیكە، ئاسایشی نیشتمانی، شیرازەی كۆمەڵایەتی، رێگریكردن لە ئەنجامدانی تاوان و پارێزگاریكردن لە ماف و ئازادییەكانی ئەوانی دیكە، لەچوارچێوەی ماددەی ٣٤ی دەستوور و یاسای ژمارە ٥٤٤٢ی بەڕێوەبردنی پارێزگاكان، بڕیار دراوە ''لە سەعات ١٢:٠٠ی رۆژی ٢ی ئادارەوە، تا كاتێكی نادیار، قەدەغەیە جگە لە هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەی سوور، هیچ كەسێكی دیكە بچێتە ئەو ناوچەیە''.
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوەشكراوە كە پابەندبوونی هاووڵاتییان بەو بڕیارەوە گرنگییەكی زۆری هەیە لەرووی ئاسایش و ئارامی لە پارێزگاكە.