Rawan Subhi Obaiullah
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2023
دهۆک - AA
شوێنه گهشتیارييهكانى سنوورى پارێزگاى دهۆك، جێگاى سه‌رنجى گهشتيارانن و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی جەژندا قەرەباڵغی زیاتر بە خۆیانەوە ببینن. پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاى دهۆک بکەن.
هاوينه‌هه‌وارى ئاشه‌وا به ديمه‌نه ناوازه‌كه‌ى به تايبه‌ت تاڤگه‌كانى سه‌رنجى گه‌شتيارانى راكێشاوه و ساڵانه به مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش و ئارام له گه‌ل سروشت، سەدان گه‌شتيار له بۆنه و پشووه‌كاندا رووى تێده‌كه‌ن.
ويسام عه‌لى يه‌كێكه له‌و گه‌شتيارانه‌ى كه له پارێزگاى ديوانیيه باشووری عێراقەوە هاتووەتە هاوينه‌هه‌وارى ئاشه‌وا، سه‌رسوڕمانى خۆى به ديمه‌نه دڵڕفێنه‌كه‌ى ئاشه‌وا نیشاندا و له لێدوانێكى دا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ گوتى: "من له پارێزگاى ديوانیيهوه له‌گەڵ گڕووپێكى گهشتياريی هاتوومه‌ته پارێزگاى دهۆک، ئه‌مڕۆ له هاوينه‌هه‌وارى ئاشه‌وا بووين، به‌ڕاستى شوێنێكى دڵرفێنه، بەهۆی پشووی هاوینەوە دەرفەتمان بۆ ره‌خسا بێينه شوێنه گه‌شتيارييه‌كانى دهۆك، بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانکاری لە کاتەکانی رۆژانەى خۆماندا بكه‌ين و کەمێک پشوو بده‌ين، خزمه‌تگوزارييه‌كانى شوێنه گه‌شتيارييه‌كانى دهۆك بێ كێشه‌ن و به جوانى پێشوازیی له گه‌شتياران ده‌كه‌ن".
هاوينه‌هه‌وارى ئاشەوا دەكەوێتە گوندی ئاشەوا لە ناحیەی سەرسنک سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى بە دووری ٥٠ كیلۆمەتر لە ناوەندی دھۆک.
يه‌كێكى دیکە له‌و گه‌شتيارانه‌ى كه له به‌غداوه هاتووته هاوينه هه‌وارى ئاشه‌وا، كازم ره‌حمان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له رێى گڕووپێكى گهشتياریی له شارى به‌غداوه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى ديمه‌نه سهڕنجراكێشهكانى هاوينهههوارهكانى پارێزگاى دهۆك ببينيت، ئەو بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ گوتى: "به هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى پشووه‌كانى جه‌ژنى قوربان، له به‌غداوه هاتووم بۆ دهۆك، به راستى سه‌رسام به تاڤگه‌كانى ئاشه‌وا و دیمەنەکانی زۆر جوانن، هاوينه‌هه‌وارى سولاڤيشمان بينى ئه‌ويش شوێنێكى خۆشه، هه‌رێمى كوردستان شوێنێكى خۆشه بۆ گه‌شتيارى و هەڵسوکەوتی خه‌ڵكه‌كه‌ش باشه".
بارزان ئیبراھیم ھێتوتی خاوه‌نى يه‌كێك له شوێنه گهشتيارییهكانى هاوينه هه‌وارى ئاشهوايه، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێژه‌ى هاتنى گه‌شتياران بەراورد بە ساڵى رابردوو زيادى كردووه و له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى ئانادۆلۆ گوتى: "نزيكه‌ى لەسەدا ٩٥ی ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى دێنه هاوينه‌هه‌وارى ئاشه‌وا له ناوه‌راست و باشوورى عێراقه‌وه دێن، له بۆنه و پشووه‌كاندا گه‌شتيار زياتر دێنه شوێنه گه‌شتياره‌كان، ئه‌وه‌ى هاوينه‌هه‌وارى ئاشه‌وا ببينێت پێى سه‌رسام ده‌بێت چونكه رێژه‌ى سه‌وزايى يه‌كجار زۆره و شوێنێكى دڵڕفێن و فێنكه و پله‌كانى گه‌رما بەراورد به شوێنه‌كانى دیکە جياوازييه‌كى يه‌كجار زۆرى هه‌يه و له نێو شاخدا ههلكهوتووه، بۆ جه‌ژنى قوربانيش ئێمه خۆمان ئاماده‌كردووه بۆ پێشوازى له گه‌شتياران، ساڵی رابردوو ٢٠ كارمه‌ندى خزمهتگوزاريمان هه‌بوو، ئه‌مساڵ له به‌ر زيادبوونى رێژه‌ى گهشتيارن، كارمه‌ندانى خزمهتگوزارييمان زيادكردووه بۆ ٧٠ كه‌س".
لەگەڵ ئەوەیدا کە هەر لە ئێستاوە گەشتیارێکی زۆر روویان لە دهۆک کردووە، بەڵام ئامادەکاریی زیاتر بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بەردەوامە و لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی ئۆسو رایگەیاند کە ئەوان لە رۆژانی جەژنی قورباندا پێشبینی ھاتنی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار بۆ پارێزگاکە دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، سەرەتا لە بازگەکانەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەین، دواتر سەردانی ھۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستە پێشکەشی گەشتیاران بکرێت و پێشبینی دەکەین زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای دھۆک بکەن".
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارەکانی پارێزگاکە کردووە و رێژەی ھاتنی گەشتیاران بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ٥٦ زیادی کردووە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٣ نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای دھۆکیان کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، خەیری عەلی ئاماژە بەوەشکرد کە بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری گەشتیاران بەردەوام ھەوڵ دەدەن فێستیڤاڵی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن و گوتی: "ئەم ساڵیش بەنیازین فێستیڤاڵێکی خواردن لە شاری دھۆک ئەنجام بدەین کە پێشبینی دەکەین رێژەیەکی زۆری گەشتیاران بەشداری تێدا بکەن".
لە سنووری پارێزگای دھۆکدا زیاتر لە ٩٠٠ ناوچەی گەشتیاریی ھەیە، ھەروەھا زیاتر لە ٢٥٠ شوێنی گەشتیاریی سروشتیی دیکەش بوونیان هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک ئاماژە بەوەشکرد کە کەرتی گەشتوگوزار کەرتێکی ھەستیارە بەوەی ئەگەر قەیرانێکی ئابووری دروست ببێت راستەوخۆ زیان بەر کەرتی گەشتوگوزار دەکەوێت و ئەگەر کێشەیەکی ئەمنیش هەبێت ئەوا دیسان زیان بەر کەرتی گەشتوگوزار دەکەوێت.
خەیری عەلی لەمبارەیەوە گوتیشی: "زۆرێک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای دھۆک ئەگەر دۆخی ئەمنی تێدا ئارام بوایە بێ گومان کەرتی گەشتوگوزاری پارێزگاکە زیاتر بەرەوپێشچوونی بەخۆییەوە دەبینی، چونکە پارێزگای دھۆک لە سەر ئاستی ھەموو پارێزگاکانی عێراق لە پلەم یەکەم دێت لە ھەبوونی شوێنی گەشتیاریی".
لە پارێزگای دھۆک ١١٦ ھۆتێل و مۆتێل بۆ حەواندنەوەی گەشتیاران ھەیە و توانای ئەوەیان ھەیە لە یەک شەودا، پێشوازی لە زیاتر لە ١٥ ھەزار گەشتیار بکەن.