Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
هەولێر – AA
لەچوارچێوەی رێنماییەکانی تەندروستی لە شاری سلێمانی و وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لە جەژنی قوربان، دەست کراوە بە ئامادەکاری بۆ پاککردنەوەی دوکان و بازاڕەکان.
لەچوارچێوەی ئامادەکارییە سەرەتاییەکان بۆ پاککردنەوەی دوکان و بازاڕەکان لە شاری سلێمانی، دەرمانی رەشاندن لەلایەن تیمەکانی تەندروستی بەکار دەهێنرێت.
هاوکات لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی، شاڵاو عارف رەشید لە پەیامێکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە رۆژانی جەژندا، ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەی سلێمانی سەرببڕن.
شاڵاو عارف رەشید راشیگەیاند "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەچوارچێوەی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەی سلێمانی سەر ببڕن".
لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی هۆشداری ئەوەیشدا، ئەگەر ئاژەڵەکان بەشێوەیەکی زانستی سەرنەبڕدرێن، ئەوا دەبنە سەرچاوەیەکی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و بۆیە پێویستە هاووڵاتییان، ئاژەڵەکانیان لە ماڵەوە سەر نەبڕن، بەڵکو دەبێت لە کوشتارگەکاندا، سەریان ببرن.
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، بەشێک لە هاووڵاتییان هەماهەنگی لەگەڵ کوشتارگەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانییان ببەن بۆ ئەوێ و لە ژێر رێنماییە تەندروستییەکاندا سەربڕن، هەروەها جگە لە هاووڵاتییان بەشێکی دیکەش لە رێکخراو و دەزگا خێرخوازییەکان ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لە کوشتارگەکان سەردەبڕن و دواتر دابەشی سەر هاووڵاتیانی دەکەن.