Heman Hussein Yaseen
17 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
ههولێر-AA
لە چوارچێوەی ١٣ھەمین فێستیڤاڵی یادەکانی ئادار و نەورۆز، پێشانگایەکی تایبەت بە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی کلاسیک لە ھەولێر کرایەوە.
پێشانگاکە کە لە بەردەم پارکی شانەدەر کرایەوە، تیایدا ٧٠ ئۆتۆمبێلی کلاسیک و مۆدیل نزم نمایش کران.
لە پێشانگاکەدا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی خولیای ئۆتۆمبێلی کۆن و کلاسیکن، ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ بەشداریکردن بەڵام بەھۆی بارانبارینەوە کەمتر لەو ژمارەیهی خۆیان تۆمار کردبوو، بەشداربوون.
پێشانگاکە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ کرایەوە، دوای نمایشکردن، ئۆتۆمبێلەکان بەناو بازاڕی ھەولێردا سووڕانەوە.