Rewa Mahmood Hasan
16 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2023
سلێمانی-AA
بوومهلەرزەیەک بەگوڕی ٥،١ پله و قووڵی ١٠ كیلۆمه‌تر، لەسەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان روویدا.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە هەریەك له پارێزگاکانی، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و کەرکووک هەستی پێکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مریكی (USGS) ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر ٢١:٣٢ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،١ سنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی هەژاندووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی ١٠ كیلۆمه‌تردا روویداوه.