İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım
05 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
مووش – AA
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له پارێزگای مووش، وێرای هاتنی مانگی نیسانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
تیمه‌كان وێڕای ته‌واوی سه‌ختییه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگای جێگره‌وه هاووڵاتییان هاتوچۆ بكه‌ن بۆ گوندی ئوجئێڤلهر كه به‌فر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داخستووه و جێ جێ به‌فر تا ١٠ مه‌تر له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه كه‌ڵه‌كه بوه.
تیمه‌كان كه له قه‌دپاڵی چیاكان كار ده‌كه‌ن و مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی به‌فریش له‌و ناوچانه له ئارادایه، كردنه‌وه‌ی رێگا له‌نێو ئه‌و به‌فره زۆر كه‌ڵه‌كه بووه‌دا به دروستكردنی تونێڵ ده‌چێت.
ماوه‌ی چوار مانگه تیمه‌كان له هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گوندی ئوچئێڤلهر، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فری زۆره‌وه رۆژانه ته‌نها ده‌توانن ٥٠ مه‌تر به‌ره‌وپێشه‌وه بچن.