Hemn Baban
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
رێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی خۆجێی پارێزگای هه‌ولێر و په‌رله‌مانتاریش به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكخراوی هاوكاری ئه‌مریكی كوردستانی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی كه سووده‌كه‌ی بۆ دانیشتووانی كه‌مپی بهحركهیه له نزیك شاری هه‌ولێر.
سه‌رۆكی رێكخراوی هاوكاریی ئه‌مریكی كوردستانی، بڵند بریفكانی له گوتارێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ رێكخراوی مافی مرۆڤ و به‌سپۆنسه‌ری گرووپی ماس گرووپ توانیمان شه‌ش 'Greenhouse' بۆ كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌حركه دروست بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه بێكاری كه‌م بكه‌ینه‌وه و به‌رهه‌می خۆیان بۆ خۆیان بێت".
بڵند بریفكانی گوتیشی: "بۆهه‌ر خانوویه‌كی پلاستیكی دوو خێزان دانراون و ئێستا بۆ ئه‌م وه‌رزه خەیار چێندراوه و تا سێ مانگی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن له‌م به‌رهه‌مه و دوای ئه‌وه‌ش بۆ شتێكی دیكه به‌كارده‌هێنرێت و به‌رهه‌می تر ده‌چێنرێت كه ئه‌مه‌ش زۆر باشه بۆ دانیشتوانی كه‌مپه‌كه، له ئێستادا بۆ ماوه‌ی سێ مانگی تر هه‌ر دوو رۆژ جارێك 80 عه‌لاگه‌ی 25 كیلۆیی به‌رهه‌می ئه‌م شه‌ش خانووه ده‌بێت و هه‌ر خێزانێك دوو كیلۆ خیاری پێ دەدرێت، له‌م كه‌مپه نزیكه‌ی 830 خێزان ده‌ژین".
دواتر به‌رپرسانی ئاماده‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكی كه‌مپه‌كه ده‌ستیان كرد به چنینه‌وه‌ی ئه‌و خیارهی وه‌كو به‌رهه‌می یه‌كه‌می 'Greenhouse'-ەکان بوو.