Cemal Sargati
13 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
سلێمانى - AA
بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق جاسم عه‌تیه سەردانی کەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پاریزگای سلێمانی کرد و له‌نزیكه‌وه له ژیان و گوزه‌رانى ئاواره‌كانى كۆڵیه‌وه و چه‌ندین خێزانى ناو كه‌مپه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه.
بریكارى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق، جاسم عه‌تیه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ كه‌مپى ئاشتى عه‌ربه‌ت ئه‌وه‌یە کە وه‌زاره‌تمان پلانێكى گشتى هه‌یه بۆ هه‌موو عێراق پێدوایستییه‌كانى ئاواره‌كان دابین بكات، هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه گوێمان گرت له‌و كه‌سانه‌ى كێشه‌ى كارتى زانیاری‌یان هه‌بووه".
گوتیشى: "كارتى زانیارى بۆ ئاواره‌كان ده‌رده‌كرێت و مانگانه بڕى 250 هه‌زار دینارى به‌و كارته وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پێداویستى دیكه‌یان هه‌یه بۆ وه‌رزى هاوین وه‌ك ئاو و فێنکەرەوە و چه‌ندین شتى دیكه له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه بۆیان دابین بكرێت".
جاسم عه‌تیه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "له عێراق به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه نزیکەی 4 ملێۆن كه‌س ئاواره بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 57 هه‌زاریان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى نیشته‌جێ کراون".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانیش بۆ ناوچه‌كانى خۆیان بریكارى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق گوتى: "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان كێشه‌ى ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییمان هه‌یه، یه‌كه‌مین هه‌وڵیشمان ئه‌وه‌یه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، دواتریش دابینكردنى خزمه‌تگوازرییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌یانگێڕینه‌وه، تا ئێستا دیار نییه كه‌ى دهیانگەڕێنینهوه ناوچه‌كانى خۆیان".
بریكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق جاسم عەتیە بە مەبەستی ئاشنابوون بە کێشەی گرفتی کارگێری کەمپەکەش له‌گه‌ڵ کارگێڕیی كەمپه‌كه كۆبوویه‌وه، بڕیاریش درا كارى زیاتر بكرێت بۆ باشتركردنى ژیانى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێن تا ئه‌و كاته‌ى ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان.