Rawan Subhi Obaidullah
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
دهۆك –AA
به‌هۆى بارینى بارانێكى بەخوڕ له زۆربه‌ى شهقامهكانى ناوەندی شارى دهۆك ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێله‌كان دروستبووه و به‌رگریى شارستانیش داوا ده‌كات کە ئه‌گه‌ر بۆ کارێکی زۆر پێویست نه‌بێت كه‌س له ماڵەوە ده‌رنه‌چێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى دهۆك، ئه‌ندازیار ملله‌ت سالم به ئاژانسى ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "هه‌ر چه‌نده پێشتر تیمه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر حاڵەتێکی لەناکاو كرد و هه‌موو رێڕه‌وه‌كانى ئاو وه‌كو سهرهمهنهۆلەکانیان پاك کردبووەوە، به‌ڵام ئه‌مشه‌و به‌هۆى بارینى بارانێكى بەخوڕ، ئاسته‌نگى هاتوچۆ له چه‌ندین شوێن دروستبوو".
ئه‌ندازیار ملله‌ت سالم راشیگەیاند کە تیمه پەیوەندیدارەکان هه‌ر زوو گه‌یشتوونه‌ته شوێنه پێویستەکانی وەک نزیک ترافیکلایتی ژوورى بازرگانى دهۆك، نزیک باخچه‌ى ئاژەڵان، شه‌قامى دانیال میتران و دووریانی كوردستان و کێشەکانیان چارەسەر کردووە.
سه‌رۆكى شاره‌وانى دهۆك گوتیشی: "هەموو ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م رۆیشتنی ئاو دووباره پاككرانه‌وه و تا به‌یانى تیمه‌كانمان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن".
لەلایەکی دیکەش به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رگریى شارستانى دهۆك، بێوار عه‌بدولعه‌زیز بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: " له چه‌ند گەڕەکێکی دهۆك به‌هۆى بارینى بارانێكى بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە، ئاسته‌نگى هاتوچۆ دروستبووە، بۆیه داواكارین له هاووڵاتیان کە ئه‌گه‌ر کارێکی بەپەلەیان نەبێت له ماڵەوە ده‌رنه‌چن".
هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە دهۆک؛١٥.٧ ملیمەتر، زاخۆ؛ ٤١.٨ ملیمەتر، ئاکرێ؛ ٢٩ ملیمەتر، بامەڕنێ؛ ٣٦.٢ ملیمەتر، کانی ماسێ؛ ٢٨.٢ ملیمەتر باران باریوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ١١ی٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "بە گوێرەی دوایین پێشبینییەکان، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ئێستا رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەندێک کات لێزمە بارانیشی لەگەڵ دا دەبێت و کاریگەرییەکانیشی وردە وردە ئەمشەو بەرەولاوازی دەچێت".