Yunus Kaymaz
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2022
دۆحه-AA
له‌میانی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له چوارچێوه‌ی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ له قه‌ته‌ر، له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م پۆڵه‌ندا توانی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له سعوودیه بباتەوە.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دراوسێیه، هانده‌رانی سعوودیه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری یاریگای ئێجوكهیشن سیتی-یان پڕكردبوویهوه.
له خوله‌كی ١٣ی یارییه‌كه‌دا، كانۆی یاریزانی سعوودی شوتێكی جوانی به‌ره‌و گۆڵی پۆڵه‌ندا لێدا به‌ڵام گۆڵپارێز سزێسنی توانی به‌رگریی له‌وه بكات گۆڵیان لێ تۆمار بكرێت.
له ماوه‌ی ٢٠ خوله‌كدا یاریزانانی پۆڵه‌ندا به هۆی ریتمی به‌هێز و خێرای یاریزانه سعوودییه‌كان و پێڕانه‌گه‌یشتنیان، په‌نایان برده به‌ر فاوڵ گرتن و سێ كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت.
له خوله‌كی ٣٩دا به پاسێكی لیواندۆڤسكی، زیێلنسكی توانی گۆڵێك تۆماربكات و پۆڵه‌ندا ١-٠ پێشكه‌وت.
له خوله‌كی ٤٥+١دا یاریزانی سعوودی، ئهلدهوسهری نه‌یتوانی سوود له‌و لێدانی سزایه وه‌ربگرێت كه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌ژمار كرابوو.
به‌وشێوه‌یه‌ش گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی پۆڵه‌ندا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتاییهات.
له خوله‌كی ٨٢ی گێمی دووه‌مدا، ئه‌مجاره لیواندۆڤسكی خۆی، توانی گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش پۆڵه‌ندا بووه خاوه‌نی سێ خاڵ و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی ٢-٠ برده‌وه.