قه‌ره‌باڵغی ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی به‌دلیس له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا
- به‌دلیس كه یه‌كێكه له‌و پارێزگایه‌ی توركیا كه زۆرترین به‌فری لێ ده‌بارێت، گه‌شتیاران له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا به‌لێشاو روویان له ناوه‌ندی خلیسكێنه كرد.
Bitlis
به‌دلیس - AA
به‌دلیس كه یه‌كێكه له‌و پارێزگایه‌ی توركیا كه زۆرترین به‌فری لێ ده‌بارێت، گه‌شتیاران له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا به‌لێشاو روویان له ناوه‌ندی خلیسكێنه كرد.
ناوه‌ندی خلیسكێنه‌كه كه ناوچه‌ی مێژوویی ئه‌ل ئامان هان له‌سه‌ر رێگای به‌دلیس-تاتوان، سه‌ره‌ڕای بارینی به‌فر و ته‌مێكی زۆر گه‌شتیاران خلیسكێنه‌یان ئه‌نجامدا.
گه‌شتیاران ریزێكی زۆریان له ناوه‌نده‌كه دروستكردبوو و له كاتێكدا هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیاندا خلیسكێنه‌یان ده‌كرد و كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌ندێكی دیكه‌یان به هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌وه نه‌یانتوانی جل و ئامڕازه‌كانی خلیسكێنه به‌ده‌ستبهێنن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی رووی له ناوه‌نده‌كه كردبوو پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ر بوو له نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی تاتوان، به‌ناوی بوراک ئۆزده‌میر.
بوراک ئۆزده‌میر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و داوای كرد ناوه‌نده‌كه كه‌مێك فراوان بكرێت و گوتی: "ناوه‌نده‌كه بۆ ناوچه‌كه گرنگه. ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی گرنگیی پێ بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئێره فراوان بكرێت پێمانوایه له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه خه‌ڵكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو رۆژانێكی كۆتایی هه‌فته بێینه ئێره. پێشتر خلیسكێنه‌م نه‌كردووه. لێره تازه فێربووم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن