سلێمانی
یەکەمجارە لەعێراق و کوردستان فێستیڤاڵی لەو جۆرە سازدەکرێ، فێستیڤاڵەکە لەلایەن ناوەندێکی رووناکبیریی بەناوی (قاوەخانەی کەلتووریی) سازکرابوو.
بەشدارانی فێستیڤاڵی شەڕە ئاو زۆربەیان کوڕی گەنج بوون، بەکەمی کچان و ژنان بەشدارییان تێداکرد.ھەرچەندە بەدەمانچەی ئاو پرژێن و سەتڵ شەڕەکە ئەنجامدرا، کەچی پۆلیس دەڵی چەند کەسێ برینداربوون.
ھەڵاڵە ڕافیع یەکێک لەڕێخەرانی فێستیڤاڵەکە خۆشحاڵی نیشاندا بەڕێژەی بەشدارانی فێستیڤاڵەکەیان گوتی بەڵام نیگەرانە لەکەمی کچان و ژنان لەو مەراسیمە تەرفیھییەدا.
ھەڵاڵە بۆ ئانادۆڵو گوتی " بیرۆکەی فێستیڤاڵەکە ھی قاوەخانەی کەلتووری بوو ژمارەیەک لەچالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و ژنان پشتیوانییان لێکرد، دەمانەوێ لەو ڕێیەوە خۆشی و شادی بۆ خەڵکی بگێڕینەوە"
پەیامنێری ئەنادۆڵو لەشاری سلێمانی وەکو زۆربەی رۆژنامەنووسانی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکە، لەلایەن بەشدارانی شەڕە ئاوەکەوە بەسەتڵ و دەمانچەی ئاوپرژێن ھەڵژەنرا لەئاو و بەشداران بەو جۆرە لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دەدا، ئەوان دەیانگوت ھەرکەسێ ھات بۆ ئێرە دەمانەوێ بەتەڕی بچێتە دەرەوە.
لەناو فێستیڤاڵەکەدا پەیامنێرو کامێرامانی کەناڵەکانی میدیای نێوخۆیی و بیانی ئامادەبوون، ئەوان سەرباری ئامادەکاریی بۆ پاراستنی کامێراو کەلوپەلەکانیان لەتەڕ بوون، کەچی زۆربەی کامێراکان بەر ھێرشی ئاوی بەشداران کەوتن و زیانیان پێکەوت.
کارمەندێکی تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی کە بۆ چاودێری لەوێ دانرابوون ئاماژەی دا بەوەی بەھۆی بەشداریی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و ڕەچاو نەکردنی ڕێنماییەکان، چەند بەشداربووییەکی فێستیڤاڵەکە بەسووکی برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی دوای فێستیڤاڵەکە رایگەیاند: چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە بەھۆی پشێوی نانەوە لەفێستیڤاڵەکەداو لەوانەیە بدرێنە دادگا، بەڵام روونی نەکردەوەتەوە بەھۆی چ جۆرە کێشەیەکەوە ئەو کەسانە دەستگیرکراون.